عەباس عەراقچی: کاتی ئەوە هاتووە وڵاتانی ناوچەکە پشت بە خۆیان ببەستن
وێستگەنیوز-
عەبباس عەراقچی، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی نوێدا کە ئاراستەی وڵاتانی دراوسێی کردووە، جەختی لە هێز و توانای سەربازی وڵاتەکەی کردەوە و داوای یەکگرتوویی زیاتری لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا کرد.
عەراقچی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" رایگەیاند، هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێران توانیویانە ئامادەیی، توانایی و دەسەڵاتی خۆیان لە بەرامبەر "گرانترین سوپای جیهاندا" بسەلمێنن و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەک نیشان بدەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە گرنگی تەبایی نێوان وڵاتانی ناوچەکە کرد و وتی: "کاتێک موسڵمانان لە تەنیشت یەکتر یەکگرتوو و تەبا بن، دەتوانن بە هێز و بڕیارەوە لە بەرامبەر هەر ئاڵەنگارییەک بوەستنەوە کە لە لایەن بێگانە دڵپیسەکانەوە دروست دەکرێت."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عەبباس عەراقچی بانگەوازی بۆ وڵاتانی دراوسێ کرد کە کاتی ئەوە هاتووە تەنها پشت بە توانا ناوخۆییەکانی خۆیان ببەستن و رێگەی برایەتییەکی راستەقینە بگرنەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
PM:09:35:07/08/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت