موحسین ره‌زایی: ئێران رێگه‌نادات رێڕه‌وی دووه‌م له گه‌رووی هورموز بكرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
راوێژكارێكی موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران رایگه‌یاند كه رێگه به هه‌بوونی رێڕه‌وی دووه‌م له گه‌رووی هورمز ناده‌ن، ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانمان هه‌ڵنه‌گیرێ، كه‌شتی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و زیانی گیانیی جددی ده‌بنه‌وه''.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی میدیای ئێران په‌یامێكی موحسین ره‌زایی، راوێژكاری موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری ئێرانی بۆ كاروباری سه‌ربازی بڵاوكرده‌وه كه ده‌ڵێ: ''پێویسته ئه‌مریكا هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر نا، دان به خۆماندا ناگرین''.
ره‌زایی ئاماژه‌ی به دۆخی گه‌رووی هورمز كرد و وتی: ''ئه‌گه‌ر گه‌مارۆكان به‌رده‌وام بن، كه‌شتی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و زیانی گیانیی جدی ده‌بنه‌وه''.
راشیگه‌یاند كه "هەرگیز ڕێگە نادەین ڕێڕەوی دووەم لە گەرووی هورمز بکرێتەوە".
دوای واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، گه‌رووی هورمز كرابووه‌وه، له‌دوای پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات، جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داخراوه.
AM:11:16:07/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت