لە هێرشێکی حوسییەکاندا 45 سەربازی یەمەنی کوژران
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بەرگری یەمەن ڕایگەیاند، میلیشیاکانی حوسی هێرشێکی خوێناوییان بە موشەکی بالیستی و درۆن بۆ سەر چەند سەربازگەیەک ئەنجامداوە و بەهۆیەوە دەیان سەرباز کوژراو و برینداربوون.
بە گوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەکان، لە ئەنجامی هێرشێکی بەرفراوانی حوسییەکان بۆ سەر چەند یەکەیەکی سەربازی لە پارێزگاکانی مأرب و حضرموت، 45 سەربازی سوپای یەمەن گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 80 سەربازی دیکەش بریندار بوون کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی سیئون و مأرب لە ژێر چارەسەردان.
وەزارەتی بەرگری یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، حوسییەکان 8 موشەکیان لە پارێزگای الجوفەوە ئاراستەی هێزەکان کردووە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە پاراستنی ڕێگا نێودەوڵەتییەکان.
وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە ئەم دەستدرێژییە بێ وەڵام نابێت و لە کات و شوێنی گونجاودا تۆڵە دەکەینەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە یەمەن کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند، ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە و بەڵگەیەکی تری تیرۆری حوسییەکانە دژ بە گەلی یەمەن.
PM:09:16:06/08/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت