دۆناڵد ترەمپ: نامەوێت خەڵک بکوژرێت
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چەند زانیارییەکی نوێی لەبارەی توانای سەربازی وڵاتەکەی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد و رایگەیاند، کە ئەمریکا لە ئێستادا خاوەنی بڕێکی یەکجار زۆر تەقەمەنییە، بەتایبەت جۆرە دیاریکراوەکان کە پێویستن.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، کە بڕی پێویست لە تەقەمەنی بەرهەم هێنراوە و رەوانەی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان کراوە. وتیشی: "کۆمپانیاکانی بەرگری لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی زۆرترین ژمارەی کارگە و دامەزراوەی بەرهەمهێنان، کە ئەمەش لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا وێنەی نەبووە".
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە لێدوانە "خیانەتکارانەکان" دزە پێ دەکەن، جەختیشی کردەوە کە هەوڵدەدەن سزای زیندانیکردنی درێژخایەنیان بەسەردا بسەپێنن.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئێران و وتی: "دەمەوێت لەگەڵ ئێران رێکبکەوم، چونکە ئەوان رێزمان لێدەگرن و منیش پێم باشە مامەڵەیان لەگەڵ بکەم لەبەر ئەوەی نامەوێت خەڵک بکوژم".
ترەمپ باسی لەوەش کرد، کە وڵاتەکەی ئامادەکاری کردبوو بۆ دەستپێکردنی گەورەترین هێرش لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، بەڵام ئێرانییەکان خۆیان داوای گفتوگۆیان کردووە، هەر بۆیە پرۆسەی دیالۆگ دەستی پێکردووە.
AM:08:47:06/08/2026
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت