پزیشکیان: هیچ هێزێک ناتوانێت شکستمان پێ بهێنێت


ویستگەنیوز-

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕووبەڕووی قۆناغێکی هەستیار و سەخت بووەتەوە، جەختی لەوەش کردەوە کە دوژمنانیان ناتوانن ئامانجەکانیان بپێکن.


ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی ئابی 2026، مەسعود پزیشکیان لە وتارێکدا ڕایگەیاند، بەڕێوەبردنی وڵاتەکەمان نادەینە دەست خەڵکی ناشایستە، ئەوان پێیان وابوو بە دوو مووشەک خەڵکی دژی دەوڵەت ڕادەپەرن.


سەرۆککۆماری ئێران باسی لەوەش کرد، لە دوای ساڵی 1979ـەوە ئێستا، وڵاتەکەمان لە سەختترین قۆناغدایە، سەرەڕای هەموو فشارەکان، "هیچ هێزێک لە جیهاندا ناتوانێت شکست بە ئێران بهێنێت."

وتیشی: دوژمنان دەیانویست لە ڕێگەی لێدان لە ئێران، گەلی ئێران لە دەسەڵات و وڵاتەکەیان هەڵبگەڕێننەوە، بەڵام ئەو پلانەیان پووچەڵ بووەوە.

پزیشکیان ڕاشیگەیاند، لە هەموو شتێک گرنگتر، "بەردەوامیی پشتیوانی و دڵسۆزی گەلی ئێرانە بۆ وڵاتەکەیان.


PM:09:51:05/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت