وەزیری دەرەوەی سعودیە: هەموو هەنگاوە یەکلایەنەکانی ئیسرائیل لە فەڵەستین پووچەڵن
ویستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی دارایی و سیاسی گەلی فەڵەستین و جەختیشی کردەوە کە هەر هەنگاوێکی ئیسرائیل لە خاکەکانی فەڵەستین بە نایاسایی دەزانن.
شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، تەواوی ڕێکارە یەکلایەنەکانی ئیسرائیل لە خاکەکانی فەڵەستین پووچەڵ و بێبایەخن.
ڕاشیگەیاند: سعودیە پابەندە بە بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین لە ڕووی دارایی و سیاسییەوە.
وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەش کرد، پاراستنی شاری قودس کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ هەر پرۆسەیەکی ئاشتی.
ئەم لێدوانانەی فەیسەڵ بن فەرحان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزاری بۆ پاڵپشتیکردنی قودس لە عەممانی پایتەختی ئوردن هات، کە تێیدا لەگەڵ ئەیەمەن سەفەدی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان سعودیە و ئوردن کرد، جگە لە تاوتوێکردنی دوایین پەرەسەندنە ناوچەییەکان، بە تایبەتی بارودۆخی کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە و ئەو هەوڵانەی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدرێن.
PM:06:13:05/08/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت