نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له ئاداره‌وه 56 زیندانی سیاسی له ئێران له‌سێداره‌دراون
وێستگه‌نیوز –
كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه له مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م 56 كه‌س له ئێران به تۆمه‌تی ئه‌منی له‌سێداره دراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڤۆڵكه‌ر تورك كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه 27 له‌و كه‌سانه خۆپیشانده‌ران بوون و له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا ده‌ستگیركراون.
وتیشی: "له‌م ماوه‌یه‌دا ره‌وتی ده‌ركردن و جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان له ئێران زیادی كردووه".
كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی كرد هه‌موو له‌سێداره‌دانه‌كان ڕابگرن و هه‌نگاو به ئاراسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان بنێن.
ڤۆڵكه‌ر تورك ده‌ڵێت: "نیگه‌رانم له‌وه‌ی كه سزای له‌سێداره‌دان وه‌ك ئامرازێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌كار بهێنرێت".
هاوكات مسۆگه‌ر نه‌بوونی دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه و پرۆسه‌ی یاسایی له ئێران‌دا به جێگای نیگه‌رانی زۆر ناو برد و نووسیویه‌تی: "ده‌وترێت هه‌ندێك دانپێدانان له تۆمه‌تباران له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان یان جۆره‌كانی تری مامه‌ڵه‌ی خراپ‌دا وه‌رگیراون. هه‌روه‌ها چه‌ندین له‌سێداره‌دان له‌شوێنی گشتیدا ئه‌نجامدراون. هه‌ندێكی دیكه ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ده‌ستگیركردنیان ئه‌نجامدراون. به‌پێی زانیارییه‌كان دوانزه تۆمه‌تبار دوای دانیشتنێكی داخراو كه سێ كاتژمێری خایاندووه، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه".
PM:03:30:05/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت