تره‌مپ: گه‌رووی هورمز به‌مزووانه ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ...
وێستگه‌نیوز -
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "زۆر به زوویی گه‌رووی هورمز" ده‌كرێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "یان ئێران زۆر به توندی لێده‌درێت"، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر ئێران "گه‌وره‌ترین هێرش ده‌بێت له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كالیفۆرنیا، تره‌مپ وتی: "گفتوگۆیه‌كی زۆر باشمان هه‌یه" له‌گه‌ڵ ئێران، روونیشیكرده‌وه كه ئێرانییه‌كان و نێوه‌ندگیره‌كان به درێژایی رۆژ دانوستانیان ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی كرده‌وه كه ئێران تامه‌زرۆیه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك كه كۆتایی به ململانێی چه‌ند مانگێك بهێنێت و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئێران دوا ده‌رفه‌تی هه‌یه بۆ رێككه‌وتن".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی فۆكس نیوزدا تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كردووه و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه پاشه‌كشه بكه‌ن، زۆر به توندی لێیان ده‌درێت... زۆر به‌ساده‌یی ده‌ڵێین ناتوانن چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌بێت".
پێشتر پێگه‌ی ئه‌كسیۆس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مریكا و ئێران و عومان له رێككه‌وتنێكی كاتی نزیكبوونه‌ته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، به‌گوێره‌ی دوو سه‌رچاوه‌ی ناوچه‌یی و به‌رپرسێكی ئه‌مریكی، ئه‌مریكا ئامانجیه‌تی رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و رێككه‌وتنه رابگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و دوو سه‌رچاوه ناوچه‌ییه، به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه كه گفتووگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، رێوشوێنی كاتی له نێوان عومان و ئێران له گه‌رووی هورمز ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ، كه ده‌كرێت درێژبكرێته‌وه.
AM:08:35:05/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت