ماركۆ رۆبیۆ: له گفتووگۆكان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ره‌وپێشچوون به‌دی ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له گفتووگۆكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و عومان سه‌باره‌ت به زیادكردنی ژماره‌ی كه‌شتییه‌كان كه به گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕن، پێشكه‌وتنێك به‌ده‌ستهاتووه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.
رۆبیۆ له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتی: "پێشكه‌وتنێك له‌و گفتوگۆیانه‌دا هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی كۆتایی. هیوادارین ئه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رووبدات".
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه دێت كه دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز گفتوگۆ ده‌كات، وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه سه‌ركه‌وتوو بێت، دواتر گفتوگۆكان هه‌نگاو به‌ره‌و بابه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌نێن".
PM:10:49:04/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت