ئێران لێدوانه‌كانی تره‌مپ ره‌تده‌كاته‌وه: هیچ رێككه‌وتنێك نییه بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی ئابی 2026 ئێران لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای ڕه‌تكرده‌وه كه رایگه‌یاندبوو تاران داوای له واشنتۆن كردووه هێرشی سه‌ربازی نوێ بۆسه‌ر وڵاته‌كه ئه‌نجام نه‌دات، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هیچ رێككه‌وتنێك نییه بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز.
ئاژانسی هه‌واڵی میهرنیوزی ئێرانی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئێران بانگه‌شه‌كانی تره‌مپیان ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تاران هه‌وڵی وه‌ستاندنی هێرشه‌كان ده‌دات و لێدوانه‌كه‌یان به "درۆیه‌كی نوێ" وه‌سف كرد.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودان و ئاماده‌كارییان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك هه‌یه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو تیمی دانوستانكاری ئێران رایگه‌یاند كه "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له رازیبوونی تاران به پێشنیارێكی قه‌ته‌ر بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجوڵی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "هیچ رێككه‌وتنێك نییه بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووه‌كه"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه گه‌رووی هورمز به داخراوی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌وه‌ی كه به "كرده‌وه شه‌ڕانگێزه‌كانی له دژی ئێران" وه‌سفی كرد.
هاوكات كه‌ناڵی پرێس تیڤی ئێران له زاری جه‌نه‌راڵ مه‌جید ئیبن ئهلڕهزا وه‌زیری به‌رگری به وه‌كاله‌ت بڵاویكرده‌وه كه تاران دوایین هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا به شه‌ڕی ده‌روونی ده‌زانێت، به‌ڵام به جددی وه‌ریده‌گرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێران ئاماده‌یی و تواناكانی وه‌ڵامدانه‌وه به‌هێزتر ده‌كات و ده‌سته‌وه‌ستان نابێت.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" رایگه‌یاند كه سوپای ئه‌مریكا له به‌رزترین ئاستی ئاماده‌باشیدا بووه و هێزێكی سه‌ربازیی وای كۆكردووه‌ته‌وه كه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه وێنه‌ی نه‌بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، واشنتۆن ئاماده‌ی وه‌شاندنی گورزێكی "بێوێنه" بوو، به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی داهاتووی جیهان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ "ئێرانێكی سه‌ركه‌وتوو"، بڕیاری راگرتنی هێرشه‌كه‌ی داوه.
PM:06:36:02/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت