میدڵ ئیست 24: ئیسرائیل به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌كوژێت
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی میدڵ ئیست 24 له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له ئیسرائیل كردووه، دووباره به‌شداری جه‌نگ دژی ئێران بكاته‌وه. ده‌شڵێت: "له چه‌ند مانگی رابردوودا ئیسرائیل لیستێكی فراوانی ئامانجه‌كانی بۆ هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان ئاماده‌كردووه كه به‌رپرسانی باڵای ئێران و ئامانجه ستراتیژییه‌كانی دیكه له‌خۆده‌گرێت".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی میدڵ ئیست 24:
*دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له ئیسرائیل كردووه جارێكی دیكه به‌شداری جه‌نگ دژی ئێران بكاته‌وه.
*ئیسرائیل به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌كوژێت.
*له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئیسرائیل بانكێكی فراوانی ئامانجه‌كانی له ئێران ئاماده كردووه، له‌وانه كوشتنی به‌رپرسانی باڵا و ئامانجه ستراتیژییه‌كانی دیكه.
هاوكات ماڵپه‌ڕی Ynet رایگەیاند کە ئه‌مریكا 10 فڕۆكه‌ی دابینكردنی سووته‌مه‌نی زیاده ده‌گوازێته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆنی ئیسرائیل.
ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌مریكا له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا نزیكه‌ی 10 فڕۆكه‌ی سووته‌مه‌نی پڕكه‌ره‌وه ده‌گوازێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌و 30 فڕۆكه‌یه‌ی كه پێشتر له ئیسرائیل جێگیركراون.
PM:05:22:02/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت