پزیشکیان: داهاتووی ئێران لەلایەن گەلەکەیەوە دیاری دەکرێت و خەڵک پاڵەوانی راستیی مەیدانەکەن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 1ی ئابی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەو ئاستەنگ و فشارانە کرد کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە رووبەڕووی وڵاتەکەی بووەتەوە و رایگەیاند، گەلی ئێران خۆیان بڕیاردەری کۆتایی داهاتووی خۆیانن.
پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد، ساڵی رابردوو لە کاتێکدا حکومەت دەستی بە کارەکانی کرد، کە رژێمی زایۆنیستی "میوانە ئازیزەکەمان"ی تیرۆر کرد، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ئاڵۆزییە ئەمنییانەی کە لە دەستپێکی دەسەڵاتەکەیدا روویاندا.
سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەو فشارانە کرد کە لە چەند ساڵی رابردوودا لەسەر وڵاتەکەی هەبووە و وتی: "ئەم 2 ساڵەی رابردوو، سەردەمی جەنگە سەپێندراوەکان و فشار و دوژمنایەتییە یەک لە دوای یەکەکان بووە کە بەسەر گەلی ئێراندا سەپێنراون".
لە کۆتایی قسەکانیدا، مەسعود پزیشکیان ستایشی خۆڕاگریی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد و جەختی کردەوە: "لە هەموو ئەم رۆژە سەختانەدا، پاڵەوانە راستییەکان تەنها خەڵک بوون، چونکە داهاتووی ئێران هەر گەلی ئێران خۆیان دیاری دەکەن".
PM:07:55:01/08/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت