كوه‌یت: به‌رپه‌رچی هێرشێكی درۆنی ئێرانمان دایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئابی 2026 سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای كوه‌یت رایگه‌یاند كه سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی به‌رپه‌رچی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانیان داوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای كوهیتدا هاتووه كه ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له هه‌ندێك ناوچه‌دا بیستران، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی درۆنه‌كانی ئێران بووه له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگرییه ئاسمانی كوه‌یته‌وه.
سوپای كوه‌یت ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی وڵاتی نه‌یار".
داواشی له هاووڵاتییان كرد، پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی كه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌رده‌چن، دوور بكه‌ونه‌وه له پڕوپاگه‌نده‌كان.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ئێران ئاشكرایان كردووه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كوه‌یت بیستراوه.
AM:10:52:01/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت