نه‌تانیاهۆ له رێوشوێنێكی ئه‌منیی بێ وێنه‌دا به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێده‌كه‌وێت
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له رێوشوێنێكی ئه‌منیی بێ وێنه‌دا به‌ره‌و واشنتۆن دی سی به‌ڕێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی وای نێت كه سه‌ر به ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئهحرۆنۆته، نووسینگه‌ی نه‌تانیاهۆ ئاماده‌نه‌بوو كاتی ڕۆشتن یان گه‌شتنی فڕۆكه‌كه، یان ته‌نانه‌ت شوێنی فڕینی فڕۆكه‌كه رابگه‌یه‌نێت و نه‌تانیاهۆ پێش ڕۆشتنی هیچ لێدوانێكی نه‌دا.
ماڵپه‌ڕه‌كانی به‌دواداچوونی فڕینه‌كان ده‌ریانخستووه كه فڕۆكه حكومییه‌كه له بنكه‌ی ئاسمانی نیڤاتیم له بیابانی نه‌قه‌به‌وه هه‌ڵفڕیوه و به‌بێ ئه‌وه‌ی به فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆندا تێبپه‌ڕێت كه شوێنی رۆشتنی ئاسایی نه‌تانیاهۆیه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه نوسینگه‌ی نه‌تانیاهۆ كاتێكی پێشتر ئه‌مڕۆ به‌ڕۆژنامه‌ی تایمزی ئیسرائیلی راگه‌یاندووه كه گه‌شته‌كه‌ی بۆ واشنتۆن كه بڕیاربوو كاتژمێر 11:00ی به‌یانی به كاتی ناوخۆی وڵات به‌ڕێبكه‌وێت، دواخراوه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كاتی نوێی ڕۆیشتنی دیاری نه‌كردووه و هیچ هۆكارێكیشی بۆ دواكه‌وتنه‌كه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نه‌تانیاهۆ و تره‌مپ له كۆشكی سپی كۆببنه‌وه و بڕیاره به‌شداری له پرسه‌ی سیناتۆری كۆچكردوو لیندسی گراهام-یش بكات.
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات له‌پێش هه‌موویانه‌وه پرسی ئێران.
بڕیاره پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو نه‌تانیاهۆ بگه‌ڕێته‌وه ئیسرائیل.
PM:03:21:27/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت