كاوه‌ عه‌لی‌: ساڵانه‌ 200 ملیۆن دۆلار له‌هه‌رێم ون ده‌بێت


وێستگه‌نیوز-
كاوه‌ عه‌لی‌ ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ته‌نها له‌ ده‌رهێنانی‌ 50 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌دا ساڵانه‌ 200 ملیۆن دۆلار له‌هه‌رێم ون ده‌بێت.

كاوه‌ عه‌لی‌ ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: 

*ئه‌گه‌ر تێچووی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ خورمه‌ڵه‌ كه‌متر له‌ 3 دۆلار بێت، بۆچی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان 14 دۆلار ڕاده‌گه‌یه‌نێت!

*جیاوازی 11 دۆلار له‌ هه‌ر به‌رمیلێك، له‌ 50.000 به‌رمیل رۆژانه‌دا ده‌بێته‌ 550.000 دۆلار؛ واته‌ زیاتر له‌ 200 ملیۆن دۆلار له‌ ساڵێكدا.

*ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ كوێ ده‌چێت؟ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی نایبینێت!


PM:09:11:26/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو