وەزیری دەرەوەی ئێران: گفتوگۆ تاکە ڕێگەچارەی کۆتاییهێنان بە شەڕە
وێستگەنیوز-
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ قەیرانی یەمەن نییە و دەبێت لایەنە ململانێکارەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
عەباس عەراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئێران ڕایگەیاند، پێویستە سعودیە و حوسییەکان دەست بە گفتوگۆی سیاسی بکەن، چونکە ئەوە تاکە ڕێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێت وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە کار بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی گشتگیر.
وەزیری دەرەوەی ئێران، وێڕای پشتیوانییە بەردەوامەکانی وڵاتەکەی بۆ حوسییەکان، بەرپرسیارێتی تارانی لەو تەنگژانەی ئێستای یەمەن دوورخستەوە و وتی: کێشەکانی یەمەن ڕەگ و ڕیشەیان لە ململانێ مێژوویی و هەرێمییەکانی چەندین ساڵەی ناوچەکەدایە، نەک تاران.
ئەم لێدوانانەی عەراقچی لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر حوسییەکان گەمارۆیان خستە سەر جووڵەی ئەو کەشتییە بازرگانییانەی پەیوەندییان بە سعودیەوە هەیە.
PM:07:53:25/07/2026
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت