دوای 17 ساڵ، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی سوریا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به یه‌كه‌مین سه‌ردانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا له ماوه‌ی 17 ساڵدا گه‌یشته دیمه‌شق.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شاندی یاوه‌ری له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له‌لایه‌ن ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا پێشوازییان لێكرا.
پێشتر ستیفان دوجاریك وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی سوریایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گۆتێرێس له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، سه‌رۆكی سوریا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی سوریا كۆده‌بێته‌وه.
وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م سه‌ردانه له قۆناغێكی چاره‌نووسسازدایه له مێژووی سوریادا.
راشیگه‌یاند كه له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له دیمه‌شق، سكرتێری گشتی پابه‌ندبوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت و گه‌لی سوریا دووپات ده‌كاته‌وه، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كڕیزی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ سوریا له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بان كی مونی سكرتێری پێشووی رێكخراوه‌كه له ساڵی 2009 و دوای زیاتر له ساڵ و نیوێك دێت به‌سه‌ر ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رعه‌وه.
AM:10:30:25/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت