ئاگرەکەی مەدرید کۆنترۆڵکردنی مەحاڵە و 19 هەزار کەس ئاوارە بوون
وێستگەنیوز ـ
دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا باری نائاساییان ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکەن ئاگرکەوتنەوەکانی دەوروبەری مەدریدی پایتەخت گەیشتووەتە ئاستێکی یەکجار مەترسیدار و لە ئێستادا کۆنترۆڵکردنیان مەحاڵە.
ئەمڕۆ هەینی 24ـی تەمووزی 2024، کارلۆس نۆڤێلۆ، پارێزگاری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئاگرەکە گەیشتووەتە لووتکە و لە ئێستادا کپکردنەوەی مەحاڵە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکانی زیاتر لە 2000 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و 10 فڕۆکە بۆ ڕێگریکردن لە یەکگرتنی ئاگرەکان بێسوود بووە.
بەهۆی مەترسییەکانی ئاگرەکەوە، وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا فەرمانی بەپەلەی داوە بە گواستنەوەی زیاتر لە 19 هەزار کەس لە شارۆچکە شاخاوییەکانی ڕۆژئاوای مەدرید.
ئیسابێل دیاس ئایوسۆ، سەرۆکی هەرێمی مەدرید، ئەم ئاگرەی بە خراپترین لە مێژووی ناوچەکە وەسف کرد و ڕایگەیاند، پلەی گەرمی یەکجار بەرز و بای بەهێز بارودۆخەکەیان تەواو ئاڵۆز کردووە.
ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی ئیسپانیادا بەهۆی ئاگری دارستانەکانەوە باری نائاسایی نیشتمانی ڕابگەیەنرێت.
ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن ڕووبەری سووتاوی دارستانەکان لەمساڵدا 5 هێندەی ساڵی 2025 تێپەڕاندووە.
PM:10:36:24/07/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت