مارکۆ ڕوبیۆ: ئامانجمان ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران نییە و هێزی دەریایی تارانمان تێکشکاندووە


وێستگەنیوز ـ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نوێترین زانیاری لەبارەی ئامانجی هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەوان نەیانویستووە ڕژێمی تاران بگۆڕن، بەڵکو ئامانجیان لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بووە.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە فلیپین ڕایگەیاند، ''سەرۆک هەرگیز نەیگوتووە ئامانجمان گۆڕینی ڕژێمە، بەڵکو لە یەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەوە بە ڕوونی وتمان دەمانەوێت موشەک، درۆن، کارگەکانی چەک و هێزی دەریایی ئێران لەناو ببەین."

سەبارەت بە ئەنجامی هێرشەکان، ڕوبیۆ ئاماژەی بەوە کرد ئێستا هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی لەناچووە و وتی، ئەوەی لە هێزی دەریایی ئێران ماوەتەوە تەنیا چەند بەلەمێکی بچووکی جۆری بۆستن وەیڵەرزە، جگە لەوەش هێزی ئاسمانی و سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە تێکشکێنراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، گەلی ئێران شایستەی سەرکردایەتییەکی باشترن، چونکە دەسەڵاتدارانی ئێستا خەڵکی خۆیان دەکوژن، بەڵام جەختی کردەوە لەوەی بەرژەوەندی نیشتمانی ئەوان لەوەدایە کە نابێت تاران هەرگیز ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.



PM:04:23:24/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو