سوپای ئوردون: 7 مووشه‌ك و 6 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی خرانه خواره‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای ئوردون رایگه‌یاند كه رێگرییان له 7 مووشه‌ك و 6 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی كردووه و خراونه‌ته خواره‌وه، ده‌شڵێت: "هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌رمی له فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئوردون له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئه‌مڕۆ هه‌ینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی شاهانه‌ی ئوردون حه‌وت مووشه‌ك و شه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه له ئێرانه‌وه هاتبوون و خاكی شانشینی ئوردونیان كرده ئامانج، خسته‌خواره‌وه.
*ئۆپه‌راسیۆنی ڕێگریكردن و خستنهخوارهكه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
* تیمه‌كانی یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاری شاهانه روویان له‌و شوێنانه كردووه كه پاشماوه‌كانیان لێ كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه و به‌پێی رێكاره ته‌كنیكی و ئه‌منییه كارپێكراوه‌كان، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه.
*هێزه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامن له چاودێریكردنی ئاسمانی شانشین و پاراستنی به‌رزترین ئاستی ئاماده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ئاسایشی شانشین و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی بكاته ئامانج.
PM:03:47:24/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت