وۆڵ ستریت جۆرناڵ: تره‌مپ توندتر ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئێران
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكرای كرد كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تادێت گومانه‌كانی له جه‌دوای بژارده‌ی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران زیاتر ده‌بێت و خواستی به‌ره‌و ڕوانگه‌یه‌كی توند‌وتیژتر هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وامی هێرشه سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر تاران.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه تره‌مپ له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌م دواییه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، هێرشێكی توندی كردووه‌ته‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئێران و به "شێت" وه‌سفیكردوون و پێیوابووه كه ئێران "ته‌نها له هێزی سه‌ربازی تێده‌گات".
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تره‌مپ خۆی له حاڵه‌تی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه" له ئێران ده‌بینێت و پێی وایه هیچ بژارده‌یه‌كی باشتر له درێژه‌دان به هێرشه سه‌ربازییه‌كان له ئارادا نییه.
ڕۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه ئهمریكییهكانیشهوه رایگه‌یاند كه جه‌نگه‌كه كاریگه‌ری شه‌خسی له‌سه‌ر تره‌مپ و چه‌ند راوێژكارێكی باڵای هه‌بووه، به‌تایبه‌ت كه هۆشداری هه‌واڵگری ده‌درێت ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ تیرۆركردنیان.
AM:09:47:24/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت