رۆبیۆ: ره‌نگه ئێران ئاماده‌نه‌بێت بۆ رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه ره‌نگه ئێران ئاماده نه‌بێت رێككه‌وتن بكات، به‌ڵام ره‌نگه به‌م نزیكانه ئاماده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "به‌رده‌وام ده‌بن له باجدان و هه‌موو شه‌وێك ئه‌م باجه زیاتر و زیاتر و زیاتر ده‌بێت. له ئێستادا ئه‌مه رووده‌دات".
رۆبیۆ دووپاتی كرده‌وه كه سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای "یه‌ك به یه‌ك" دامه‌زراوه، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی "ئێران باجێكی قورس ده‌دات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی گروپی وڵاتانی "ئاسیان"، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ره‌ڕای شانازیی ئێران، "ئه‌وان له نه‌هامه‌تییه‌كی زۆردایه و به‌رده‌وامیش ده‌بێ. كێشه‌ی ئێران ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك رێككه‌وتنێك بكه‌ن، به‌رپرسانی ئه‌وێ یان پێشێلی ده‌كه‌ن یان ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌وان بۆ رێككه‌وتن ئاماده نین. به‌رده‌وام ده‌بن له باجدان و هه‌موو شه‌وێك ئه‌م باجه زیاتر و زیاتر و زیاتر ده‌بێت. له ئێستادا ئه‌مه رووده‌دات".
باسی له‌وه‌شكرد كه "(ئێران) توشی زیانی ملیاران دۆلار ده‌بێته‌وه و ئابوورییه‌كه‌ی له دۆخێكی كاره‌ساتباردایه. له‌م دۆخه‌دا ئه‌م كه‌سانه هه‌موو رۆژێك په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن و بۆ رێككه‌وتن ده‌پاڕێنه‌وه. په‌یام ئاڕاسته‌ی ئێمه و وڵاتانی سێهه‌م ده‌كه‌ن. وڵاتێك نه‌ماوه په‌یامی پێدا نه‌نێرن".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆمی، رۆبیۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام تاووتوێی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كات "ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات هاوبه‌شی په‌سه‌ندكراو بێت له رێككه‌وتنه مه‌ده‌نییه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا".
راشیگه‌یاند كه هه‌ر رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ سعودیه یان وڵاتانی دیكه ئه‌نجام بدرێ، گه‌ره‌نتیی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گۆڕدرێن بۆ به‌رنامه‌ی چه‌ك و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌خرێنه به‌رده‌م كۆنگرێس.
PM:01:58:23/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت