ژه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی تێچووی جه‌نگی ئێران ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
رۆژی سێشه‌ممه 21ی ته‌مموزی 2026، دان كین سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكا، تێچووی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه 37 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
كین له كاتی ئاماده‌بوونی له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكادا، وتی: "تا ئێستا تێچووی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتووه‌ته 37.5 ملیار دۆلار".
لای خۆیه‌وه، پیت هیگسێت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له میانی ئاماده‌بوونی له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئێران رسووماتی تێپه‌ڕبوون به گه‌رووی هورمزدا ناسه‌پێنێت".
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له كاتێكدایه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌رده‌وامن و مه‌ودای ڕێوشوێنه سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی واشنتۆن بۆ فشارخستنه سه‌ر تاران فراوان بوون. هاوكات ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا روو له زیادبوونن.
AM:10:49:22/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت