نیویۆرك تایمز: ئه‌مریكا هێزی ئاسمانی نوێ ده‌نێرێته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی نیوۆرك تایمزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا، فڕۆكه‌ی F-16 له ئه‌ڵمانیاوه و فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35 له به‌ریتانیا ده‌نێرێته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست...ده‌شپرسێت "ئایا شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری نزیكه؟".
*رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه كه:
*هێزی نوێ له‌وانه فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16 له ئه‌ڵمانیا و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 له به‌ریتانیاوه به‌ڕێكه‌وتوون به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
*فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به پێدانی سوته‌مه‌نی له ئاسمانه‌وه، له رێگادان به‌ره‌و ناوچه‌كه.
* فه‌رمانی ناردنی ئه‌و هێزه ئاسمانییانه پێش هێرشه‌كه رۆژی هه‌ینی ئێران بۆسه‌ر ئوردون ده‌ركراوه كه بووه هۆی كوژرانی دوو ئه‌ندامی خزمه‌تی ئه‌مریكی و بێسه‌روشوێنبوونی كه‌سێكی دیكه.
*ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌شته‌مین شه‌وی له‌سه‌ریه‌ك هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئێران چڕتر كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له دوای شكستهێنانی ئاگربه‌ستی كاتی له‌گه‌ڵ ئێران كه ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری زیادكردووه.
PM:09:35:19/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت