عه‌راقچی زانیاری ده‌رباره‌ی دۆخی كوشتنی عه‌لی خامنه‌یی ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه به ئامانجگرتنی شوێنی نیشته‌جێبوونی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری پێشووی ئێران له كاتی جه‌نگی رابردوودا به‌هۆی بوونی "كه‌لێنی ئه‌منی" بووه كه تا ئێستاش بوونی هه‌یه. جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌م كه‌لێنه ته‌نیا له لایه‌نی ئه‌منیدا سنووردار نه‌بووه، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بڕیاردان له‌ناو وڵاتیشدا دروست كرد.
عه‌راقچی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "چیرۆكی جه‌نگ" كه له‌لایه‌ن میدیاكانی ئێرانه‌وه په‌خش ده‌كرێت، وتی: "بۆردومانكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی رێبه‌ری مه‌زن له ڕێگه‌ی كه‌لێنی ئه‌منیه‌وه ئه‌نجامدراوه و ئه‌م كه‌لێنه تا ئێستاش بوونی هه‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌ت و بڕیاردان هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌نگه‌وه پلانیان داڕشتبوو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سیناریۆی جۆراوجۆر، وتیشی كه "پلانه‌كه وابوو كه ئه‌گه‌ر رێبه‌ری باڵا بكرێته ئامانج، گه‌رووی هورمز دابخرێت".
له‌به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا عه‌راقچی باسی له‌وه كرد كه تاران رازی بوو به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی هه‌بوو كه جه‌نگ ده‌ستپێده‌كاته‌وه، دووپاتیشیكرده‌وه كه نابێ ده‌رفه‌تی دانوستان له‌ده‌ست بچێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها 10% بووبێت، چونكه جه‌نگ تێچووی خۆی هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه كه ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و هێزه چه‌كداره‌كان دڵنیان له‌وه‌ی كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ده‌ستپێده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش ئاماده‌كارییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی دانوستانه‌كان دانه‌ناوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئێران ته‌نیا دوو كاتژمێر دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ ده‌ستی پێكرد، كاتێك خامنه‌یی له 28ی شوباتی رابردوو له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی كوژرا. هاوكات ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له هێرشه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر تاران كوژراون.
PM:04:39:19/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت