سێنتکۆم کوژرانی 2 سەربازی ئەمریکی و بێسەروشوێنبوونی یەکێکی دیکەی راگەیاند


وێستگەنیوز-

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) زانیاری نوێی لەبارەی زیانە گیانییەکانی هێزەکانیان لە سنووری ئوردن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران 2 سەربازیان کوژراون.


بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەییەکە، لە رۆژی 17ی تەمووزدا و لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە، 2 کارمەندی سەربازیی ئەمریکی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا لە ئوردن کوژراون، هەروەها گەڕان بەدوای 1 سەربازی دیکەدا بەردەوامە کە تا ئێستا لە ریزی بێسەروشوێنبوواندایە.

لەبارەی بریندارەکانیشەوە، سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە 4 سەرباز بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئوردن و دوای باشبوونی باری تەندروستییان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هەروەها ژمارەیەک سەربازی دیکە کە برینەکانیان سووک بووە، دوای پشکنینی پێویست گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی کردەوە، لەبەر رێزگرتن لە تایبەتمەندی و باری دەروونیی خێزانی سەربازەکان، ناسنامەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئاشکرا ناکەن تاوەکو 24 کاتژمێر بەسەر ئاگادارکردنەوەی فەرمیی کەسوکاریان تێنەپەڕێت.


PM:09:34:18/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو