به‌رپرسێكی ئێرانی: تا كۆتاییهاتنی جه‌نگ موجته‌با خامنه‌یی ده‌رناكه‌وێت
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی تاس-ی روسی له زاری به‌رپرسێكی ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه تا كۆتاییهاتنی جه‌نگ، موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران ده‌رناكه‌وێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به ئاژانسه‌كه‌ی وتووه كه به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵا به ئاشكرا ده‌رناكه‌وێت.
وتووشیه‌تی كه به‌هۆكاری ئه‌منی، موجته‌با خامنه‌یی له ئاینده‌ی نزیكدا ده‌رناكه‌وێت.
به‌رپرسه ئێرانییه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه هه‌ركات بارودۆخ سه‌قامگیر بوو به‌تایبه‌ت له تارانی پایته‌خت، رێبه‌ری باڵا به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌وكاته‌وه‌ی به رێبه‌ری نوێی ئێران هه‌ڵبژێردراوه له دوای كوشتنی عه‌لی خامنه‌یی باوكی، موجته‌با خامنه‌یی هیچ ده‌ركه‌وتنێكی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت به‌شداری رێوڕه‌سمی ماڵئاواییكردن له ته‌رمی باوكیشی نه‌كرد.
PM:03:47:18/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت