سوپای پاسداران: پێنج فڕۆكه‌ی ئه‌مریكیمان له ئوردون تێك‌شكاند
وێستگه‌نیوز –
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆسه‌ر بنكه‌ی ئه‌زره‌ق له ئوردون، پێنج فڕۆکەی ئەمریکییان تێكشكاندووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه:
*هێزی ئاسمانیی ئێران به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشێكی وێرانكه‌ری بۆ سه‌ر پێگه‌كانی سه‌ربازانی دوژمن له بنكه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌زره‌قی ئوردن ئه‌نجام دا.
له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی ئه‌زره‌ق له ئوردون، لانیكه‌م دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی و سێ فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی له‌ناوبراون.
*ئێستا نۆره‌ی ئێوه‌یه، خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ئوردون و سوپا بوێره‌كه‌ی... چونكه به‌پێی فه‌توای هه‌موو زانایانی ئیسلامی، خوێنی سه‌ربازه كافره‌كان كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاكه ئیسلامییه‌كان، ره‌وایه.
PM:12:04:18/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت