ته‌ندروستی ئێران ئاماری كوژراوان و بریندارانی هێرشه‌كانی ئه‌مریكای راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماری كوژراوان و بریندارانی هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكای راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 38 كوژراو و زیاتر له 400 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
حسێن كرمانپوور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له پلاتفۆڕمی (X) نووسی: "تا كاتژمێر 6:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به كاتی ناوخۆی وڵات ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته 38 شه‌هید و زیاتر له 400 بریندار".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ده‌ڵێت: "سێ ژن و منداڵێكی نه‌به‌كام له‌نێو كوژراوه‌كاندا بوون".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تی هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران فراوانتر كرد و زیاتر پرده‌كانی كرده ئامانج، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌دا دێت بۆ به‌ئامانجگرتنی ژێرخان بۆ فشارخستنه سه‌ر تاران تا كۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ر گه‌رووی هورمزدا شل بكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئێران هێرشی مووشه‌كی نوێی بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێی له ناوچه‌كه ده‌ستپێكرد و هۆشداریدا له‌وه‌ی هێرشه‌كانی به‌ره‌و زیاتر ده‌چن. مووشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران، وڵاتانی به‌حره‌ین، كوه‌یت و قه‌ته‌ریان كرده ئامانج.
PM:02:53:17/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت