میدیاكانی ئێران: ئه‌مریكا ده‌وروبه‌ری به‌نده‌رعه‌باس و قشم بۆردوومان ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاند كه شوێنه‌كانی نزیك له دوورگه‌ی قشم و به‌نده‌ر عه‌باس، له باشووری ئێران، كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌مه‌ش دوایین پێشهاتی په‌ره‌سه‌ندنی ململانێی سه‌ربازی نێوان واشنتۆن و تارانه.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم بڵاویكرده‌وه كه شوێنه‌كانی نزیك دورگه‌ی قشم "به چه‌كی ئه‌مریكی بۆردومانكراون".
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی میهرنیوز له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "كاتژمێر 6:10ی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی ناوخۆیی، شوێنه‌كانی نزیك دوورگه‌ی قشم بۆردوومان كراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌سه‌ڵاتداران دوای ته‌واو كردنی هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕاپۆرتێكی ورد بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی زیانه‌كان یان هیچ زیانێكی گیانی ئاشكرا بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێران بڵاوی كرده‌وه كه ههڵدراوهكانی ئه‌مریكا شوێنه‌كانی نزیك به‌نده‌ر عه‌باسیان به‌ئامانج گرتووه.
دوورگه‌ی قشم ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له گه‌رووی هورمز. دوورگه‌كه گرنگییه‌كی ستراتیژی ناوازه‌ی هه‌یه به‌هۆی شوێنه‌كه‌یه‌وه كه ڕووی له یه‌كێك له گرنگترین ڕێڕه‌وه ده‌ریاییه جیهانییه‌كانه و خاڵێكی كاریگه‌ره له‌سه‌ر جوڵه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمزدا، كه به‌شێكی زۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
PM:07:30:16/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت