قالیباف: یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا دابه‌شكردنی ئێرانه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند كه ئامانجی جه‌نگی ئێستای ئێران به‌ته‌نها رووخانی ئێران نییه‌ن به‌ڵكو دابه‌شكردنی وڵاته‌كه‌شه.
محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له په‌یامێكدا بۆ ئێرانییه‌كان:
*له‌م ڕۆژانه‌دا كه جارێكی تر ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه، پرسیار له نێوان كه‌س و گروپه جیاوازه‌كاندا ده‌كرێت و هه‌ركه‌س به پێی دیدگای خۆی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه. ئایا ئێمه به‌دوای شه‌ڕدا ده‌گه‌ڕێین؟ كاتێك ئێمه ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریكایه‌كی خیانه‌تكار ده‌بینه‌وه، دانوستانه‌كان سوودی چییه؟
*ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دوور له ڕوانگه‌ی حزبایه‌تییه‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، ده‌توانین بگه‌ینه وه‌ڵامی ڕوون و ورد.
*سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه ئێمه له شه‌ڕێكی جه‌وهه‌ری و بوونگه‌راییداین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
*ئامانجی ئه‌و شه‌ڕه نه‌ك هه‌ر ڕوخاندنی سیسته‌می كۆماری ئیسلامی ئێرانه وه‌ك دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی، به‌ڵكو دابه‌شكردنی وڵاتی خۆشه‌ویستمان ئێرانه.
*وه‌ك پێشتر زۆر جار گوتوومه، ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات هه‌ركاتێك بتوانێت هێرش بكاته‌سه‌ر ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی پێش بخات.
*تێڕوانینی ئێمه بۆ شه‌ڕ یان دانوستان ده‌بێت واقیعی و درێژخایه‌ن بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
*هیچ بژارده‌یه‌كی ترمان نییه جگه له‌وه‌ی پشت به هێزی خۆمان ببه‌ستین و به‌هێز بین.
*به‌رخۆدانی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌ی ئێران و هێزه چه‌كداره‌كانمان ئه‌م پلانه ترسناكه‌ی دوژمنی له شه‌ڕی 40 رۆژه‌دا پووچه‌ڵ كرده‌وه و ناچاری كرد داوای ئاگربه‌ست و دانوستان بكه‌ن.
*ئه‌مریكا هه‌رگیز ئێرانێكی به‌هێز قبوڵ ناكات.
*ئێمه هه‌رگیز پێشوازیمان له شه‌ڕ نه‌كردووه و هه‌رگیز قبووڵی ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت هه‌میشه ئاماده‌بین بۆ شه‌ڕكردن.
*پێویسته ئامرازه‌كانی دیپلۆماسی و دانوستاندن به‌كاربهێنین بۆ گه‌یشتن و چه‌سپاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان.
PM:10:49:15/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت