ئه‌مریكا په‌نا بۆ "لایه‌نی سێیه‌م" ده‌بات بۆ ده‌ستپێكردنی هێرش زه‌مینی بۆ سه‌ر ئێران؟
وێستگه‌نیوز
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر ئێران دووربخاته‌وه و له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به گونجاوی بزانێت، ئه‌و بژارده‌یه تاووتوێ ده‌كات.
تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی هێزی زه‌مینی دژی ئێران، وتی: "هه‌ندێكجار پێویستمان به هه‌ڵمه‌تێكی زه‌مینی هه‌یه، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن كه ئه‌و كاره‌مان بۆ ده‌كه‌ن، پێشتر دوو سێ جار دوورگه‌ی خارگ-مان بۆردوومان كردووه، پێموتن هه‌موو شتێك بۆردوومان بكه‌ن جگه له نه‌وت. ئه‌و ناوچه بچووكه له دووری 25 یارده‌وه وازلێبێنن و ده‌ست له نه‌وت مه‌ده‌ن، چونكه من ئه‌وه‌م ناوێت. له‌رووی ئابووریی جیهانیه‌وه نه‌وت به‌شێكی دانه‌بڕاوه، بۆیه هێشتا بۆردوومانمان نه‌كردووه".
هاوكات تره‌مپ ره‌تیكرده‌وه بڵێت ئایا ئه‌مریكا هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوورگه‌ی خارگ ده‌دات یان نا، وتی: ئه‌وه "گه‌مژه‌یی" ده‌بێت.
وتیشی: "پێموایه ئێستا ئه‌و ئامانجه به‌دیهاتووه، راشكاوانه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێستا بكشێینه‌وه، 20 ساڵیان ده‌وێت تا دووباره خۆیان بنیات بنێنه‌وه".
تره‌مپ راشیگه‌یاند پلانی ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره‌مان بۆ سه‌ر ئێران داڕشتووه و له سه‌ره‌تای جه‌نگدا پێمان وابوو ده‌كرێت رژێمی ئێران بگۆڕدرێت".
ئاشكراشیكرد كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه گڵۆپی سه‌وز بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا هه‌ڵبكات دژی حزبوڵای لوبنانی و "پێموایه ئه‌حمه‌د شه‌رع له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حزبوڵا وردتره له ئیسرائیل".
PM:06:30:15/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت