ترەمپ: لە 4 مانگدا ئێرانمان گەڕاندەوە بۆ چەرخی بەردین


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زنجیرەیەک لێدوانی توندی دەربارەی ئێران و بارودۆخی ناوخۆی وڵاتەکەی دا و بە ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی کۆنگرێسی لە دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان ئاگادار کردەوە.


ترەمپ لە لێدوانێکدا دەربارەی تاران رایگەیاند: "لە ماوەی 4 مانگدا، تا رادەیەکی زۆر ئێرانمان گەڕاندووەتەوە بۆ سەردەمی بەردین"، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەرچی هێشتا چەند مووشەکێک و کەمێک توانای سەربازییان ماوە، بەڵام ئێستا لە سەردەمێکی زۆر جیاواز و لاوازتردان، هەر لەم چوارچێوەیەدا، ترەمپ بە فەرمی کۆنگرێسی ئاگادار کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران دەستپێدەکەنەوە و دەسەڵاتی رەهاشی داوەتە کارگێڕییەکەی بۆ وەشاندنی هەر جۆرە گورزێکی پێویست.

هەرها بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 16ی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ گوتارێکی نیشتمانی پێشکەش بکات، ناوەڕۆکی گوتارەکە تایبەت دەبێت بەو زانیارییە هەواڵگرییانەی کە تازە نهێنییان لەسەر لادراوە دەربارەی لێکۆڵینەوەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو گوتارەدا باس لە لاوازی و کەلێنەکانی ئامێرەکانی دەنگدان دەکرێت.

سەبارەت بە مردنی لیندسی گراهام و ئەو دەنگۆیانەی لە دەوری بوون، ترەمپ رەتیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک لە پشت مردنیەوە بێت و رایگەیاند: "پزیشکی زۆر باشمان هەبوو، ئەوان باسیان لەوە کرد کە بەشێکی دیاریکراوی جەستەی تەقیوەتەوە، بڕوام وایە بارودۆخێکی تەندروستی بووە کە پێدەچێت باوکیشی هەمان کێشەی هەبووبێت"، ترەمپ جەختی کردەوە کە گراهام کێشە و بارودۆخێکی تەندروستی زۆر قورسی هەبووە.


AM:09:54:14/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت