سێنتكۆم: له ئه‌مڕۆوه گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر ئێران ده‌ست پێده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تیم هۆكینز وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM) رایگه‌یاند كه سوپای ئه‌مریكا له دره‌نگانی ئه‌مڕۆوه ده‌ست ده‌كات به سه‌پاندنی گه‌مارۆی ده‌ریایی بۆ سه‌ر ئێران.
له چاوپێكه‌وتنێكی كورتدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، هۆكینز وتی: "سوپای ئه‌مریكا سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ورده‌كارییه‌كانه و هه‌ماهه‌نگی ده‌كات بۆ دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران‌دا".
وتیشی: "كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له دره‌نگانی ئه‌مڕۆدا ده‌ست ده‌كه‌ن به جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆكه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێته‌وه و ڕسومات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌دا ده‌سه‌پێنێت كه ده‌یانه‌وێت به گه‌رووی ستراتیژی هورمزدا تێپه‌ڕن، ئه‌مه‌ش دوای دووباره‌بوونه‌وه‌ی پێكدادانه‌كان كه توند‌وتیژترین پێكدادان بوو له دوای ئاگربه‌سته‌كه‌ی نێوان واشنتۆن و تاران له مانگی نیساندا.
ترامپ له پلاتفۆرمی "تروس سۆشیال"ی خۆیدا نووسی "ئێمه گه‌مارۆكه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنینه‌وه. به‌و ناوه ناونراوه، چونكه ته‌نها رێگری ده‌كه‌ین له چوونه ژووره‌وه یان ده‌رچوونی كه‌شتییه ئێرانییه‌كان یان بریكاره‌كانییان. هه‌موو گه‌لانی دیكه ده‌ستڕاگه‌یشتنێكی دادپه‌روه‌رانه‌یان ده‌بێت بۆ گه‌رووه‌كه".
به‌پێی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان واشنتۆن و تاران، له 18ی حوزه‌یراندا ئه‌مریكا گه‌مارۆی سه‌ر ئێرانی هه‌ڵگرت كه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له به‌رامبه‌ر داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، گه‌مارۆی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران‌دا سه‌پاندبوو.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی كرده‌وه جه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رله‌به‌یانی دووشه‌ممه بۆ فۆكس نیوز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا "كۆنتڕۆڵی" ڕێڕه‌وی ئاوی ستراتیژیی كردووه و ده‌یپارێزێت.
PM:09:16:13/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت