ئاژانسێکی ئێرانی وێنەی مانگە دەستکردەکانی زیانەکانی بنکەی ئەلعەدید بڵاودەکاتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەمووزی 2026، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێرانی، کۆمەڵێک وێنەی مانگە دەستکردەکانی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاستی ئەو زیانانە دەردەکەوێت کە بەر بنکەی سەربازیی "ئەلعەدید"ی ئەمریکی لە وڵاتی قەتەر کەوتووە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، پێکانی ورد لە ناو جەرگەی بنکەکەدا بەدی دەکرێت، بە جۆرێک یەکێک لە مووشەکەکان بە وردی هۆڵێکی گەورەی (شێڵتەر) تایبەت بە چاککردنەوەی کەرەستە و جێبەجێکارییە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکای پێکاوە.
لە زانیارییەکانی وێنەکاندا ئەوەش خراوەتەروو، کە ئەم دیمەنانە پەیوەندییان بەو ئۆپەراسیۆنە مووشەکییە بەرفراوانەوە هەیە، کە دوێنێ یەکشەممە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دژی بنکەی ئەلعەدید ئەنجامدرا.
ئەم وێنانە وەک بەڵگەیەک بۆ سەرکەوتوویی ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن میدیا ئێرانییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، کە تێیدا بە رونی وێرانبوونی بەشێک لە ژێرخانە تەکنیکییەکانی ناو بنکە ئەمریکییەکە نیشان دەدەن.
AM:09:44:13/07/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت