كوه‌یت: هێرش كرایه سه‌ر سێ بنكه‌ی سنووریمان
وێستگه نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كوه‌یت رایگه‌یاند كه به‌درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر سێ بنكه‌ی سنووری و له ئه‌نجامدا كرێكارێك بریندار بووه و زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به وته‌ی عه‌قید سعود ئه‌لعه‌توان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری كوه‌یت، "هێرشێكی دوژمنكارانه كراوه‌ته‌سه‌ر سێ بنكه‌ی سنووری وشكانی له باكووری وڵات و له ئه‌نجامدا زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی دوژمنكارانه‌وه سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵكه‌ندنی ده‌ریایی سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی له ئاوه‌كانی خاكی كوه‌یت كراوه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا وێڕای زیانی ماددی، كرێكارێكیش برینداربووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌ستبه‌جێ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان كرد به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی سوپای كوه‌یت جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هێزه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامن له ئاماده‌باشی و پابه‌ندن به گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی".
PM:10:20:12/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت