موجته‌با خامنه‌یی: تۆڵه‌ی باوكم و هه‌موو شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی باوكییه‌وه رایگه‌یاند كه "تۆڵه‌ی خوێنی ڕێبه‌ری باڵای نه‌مر و شه‌هیدانی دوو شه‌ڕی رابردوو" ده‌كه‌نه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا موجته‌با خامنه‌یی ده‌ڵێت: "ده‌یان ملیۆن كه‌س ئاماده‌یی له شار و گونده‌كانی ئێران و عێراق به تایبه‌ت له تاران، قوم، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و مه‌شهه‌د به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی باوكم كرد، سوپاس و پێزانینی خۆمیان بۆ ده‌رده‌بڕم".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی رێبه‌ری مه‌زنی نه‌مر و شه‌هیدانی تر داواكاری گه‌له‌كه‌مانه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ك "بكوژانی ڕێبه‌ری مه‌زنی نه‌مر ده‌بێ بزانن كه له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
وتیشی: "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه په‌یوه‌ست نییه به بوونی من و به‌رپرسانی تره‌وه، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش به ناچاری به‌دی دێت".
موجته‌با خامنه‌یی راشیگه‌یاند كه "خه‌ڵكی ئازاد له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌م زووانه رۆڵی خۆیان له ئه‌ركی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له بكوژانی ڕێبه‌ری مه‌زنی نه‌مر و شه‌هیدانی دیكه ده‌گێڕن".
هاوكات سه‌ره‌خۆشی له لایه‌نگران و هاوكار و هاوڕێیانی باوكی كرد و باسی له رۆڵ و قوربانیدانه‌كانیان كرد و به نزایه‌ك بۆ شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌كانیان كۆتایی به په‌یامه‌كه‌ی هێنا و هیوای "سه‌ركه‌وتنی نزیك"ی بۆ گه‌لی ئێرانی خواست.
دوێنێ هه‌ینی، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری پێشوی باڵای ئێران دوای كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنیدا، له پیرۆزترین مه‌زارگه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری مه‌شهه‌د له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌خاك سپێردرا، به‌بێ ئاماده‌بوونی موجته‌با خامنه‌یی، كوڕ و شوێنگره‌وه‌ی.
PM:02:32:11/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت