هۆشدارییه‌كی توند له تره‌مپه‌وه بۆ ئێران
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كی توندی ئاراسته‌ی ئێران كرد و رایگه‌یاند كه 1000 مووشه‌ك ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵدانی به‌ره‌وه ئه‌و وڵاته گه‌ر هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بدات و له‌ناوی ده‌به‌ین.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه فه‌رمانی به هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داوه كه خۆیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران ئاماده بكه‌ن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی تاران تیرۆری بكات یان هه‌وڵی ئه‌وه بدات.
دۆناڵد تره‌مپ له پۆستێكیدا له پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی (تروس سۆشیال) نووسی: "هه‌زار مووشه‌ك ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵدان به ئاراسته‌ی ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌زاران مووشه‌كی دیكه كه ده‌ستبه‌جێ به‌دوایدا هه‌ڵده‌درێن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێران هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كردوویه‌تی، بۆ تیرۆركردن، یان هه‌وڵی تیرۆركردنی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا- واته من".
وتیشی: "فه‌رمانه‌كان ده‌ركراون، سوپای ئه‌مریكاش له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه و ئاماده‌یه و توانای هه‌یه، بۆ ماوه‌ی ساڵێك، كه ده‌توانرێت درێژبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی هه‌موو ئێران له‌ناوببات".
چی ڕووده‌دات؟
پێشتر میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، ئیسرائیل له‌م هه‌فته‌یه‌دا زانیاری هه‌واڵگری داوه‌ته ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پیلانێكی "نوێ و تایبه‌ت"ی ئێران بۆ تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌م پێشهاته هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نێوان واشنتۆن و تاران.
AM:08:22:11/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت