ته‌ندروستی ئێران ئاماری كوژراو و بریندارانی هێرشه‌كانی دوو رۆژی رابردووی ئه‌مریكای راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماری كوژراو و بریندارانی هێرشه‌كانی دوو رۆژی رابردووی ئه‌مریكای راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه 100 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 17 كه‌س كوژران و 93ی تر برینداربوون.
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا نزیكه‌ی 90 ئامانجی سه‌ربازی ئێران كراونه‌ته ئامانج، وه‌ك سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و شوێنه‌كانی هه‌ڵگرتنی مووشه‌ك و دامه‌زراوه‌كانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان.
به‌ڵام ئێران ئه‌مریكای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه ژێرخانی مه‌ده‌نیی كردۆته ئامانج، له‌وانه پرده‌كان و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه تاران و مه‌شهه‌د (باكوری ڕۆژهه‌ڵات) به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌روه‌ك ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری وێستگه‌ی ئه‌تۆمی پارێزگای بوشه‌هر (باشوور) كراوه‌ته ئامانج.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران "كۆتایی هاتووه".
PM:01:17:10/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت