خامنه‌یی باوك به‌خاك سپێردرا، خامنه‌یی كوڕ ده‌رنه‌كه‌وت
وێستگه‌نیوز –
دوای زیاتر له چوار مانگ له كوژرانی، ته‌رمی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران به‌خاك سپێردرا، به‌ڵام هێشتا موجته‌با خامنه‌یی ده‌رنه‌كه‌وتووه، و جگه له راگه‌یه‌ندراوی نووسراو به‌ناویه‌وه، تا ئێستا هیچ وێنه و ڤیدیۆ و تۆمارێكی ده‌نگی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. ئایا كوژراوه؟ یان هێشتا برینداره؟ یاخود مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه؟
* ته‌رمی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له شاری مه‌شهه‌د له باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه به خاك سپێردرا، له كاتێكدا موجته‌بای كوڕ و جێنشینی كه له هێرشه‌كه‌ی مانگی شوباتدا كه بووه هۆی كوژرانی باوكی برینداربوو، تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
* به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی دوای هه‌فته‌یه‌ك له كاروانه به‌رفراوانه‌كانی پرسه و گردبوونه‌وه گشتییه‌كان و دیمه‌نه‌كانی ماته‌مینی دێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و نهێنییه به‌رده‌وامانه‌ی كه له ده‌وری دیارنه‌مانی كوڕه‌كه‌ی، ڕێبه‌ری باڵای نوێ، موجته‌بایه.
* شوێنی موجته‌با خامنه‌یی كه هه‌فته‌یه‌ك دوای كۆچی دوایی باوكی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیاوانی ئایینیه‌وه وه‌ك رێبه‌ری باڵا دیاریكرا، بۆ ئێرانییه‌كان بووه‌ته مه‌ته‌ڵ.
* موجته‌با خامنه‌یی له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه‌وه، له دوای هێرشه‌كه‌ی 28ی شوبات كه تیایدا باوكی كوژرا، ده‌رنه‌كه‌وتووه، سه‌ره‌ڕای لێدوانی نووسراو كه به ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تا ئێستا هیچ وێنه و ڤیدیۆ و تۆمارێكی ده‌نگیی ناوبراو بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
*به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، له‌و هێرشه‌دا موجته‌با به‌سه‌ختی بریندار بوو، به‌هۆیه‌وه تووشی شێواندنی شێوه‌ی ده‌موچاو و برینداربوونی سه‌ختی په‌له‌كانی بوو. ئه‌و سه‌رچاوانه رایانگه‌یاندووه كه له برینه‌كانی چاك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوی چاك نه‌بووه‌ته‌وه تا بتوانێت به‌ئاشكرا ده‌ربكه‌وێت.
PM:09:20:09/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت