هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز ده‌ستی پێكرده‌وه
وێستگه نیوز -
هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز ده‌ستی پێكرده‌وه و له 24 كاتژمێری رابردوودا سێ كه‌شتی هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه بازرگانییه ده‌ریاییه‌كانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه له سێیه‌م رووداوی له‌و جۆره‌دا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، له گه‌رووی هورمز هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌ك.
ده‌سته‌ی "UKMTO" له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی (X) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی هێرشێك بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كی غازگوێزهرهوه له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی به گه‌رووی هورمزدا پێگه‌یشتووه. كه‌شتییه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراوه‌وه (درۆنه‌وه) پێكراوه، زیانێكی سووكی پێگه‌یشتووه. هیچ بریندارێك و كاریگه‌رییه‌كی ژینگه‌یی تۆمارنه‌كراوه".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه كه‌شتییه‌كی گوێزه‌ره‌وه‌ی غازی سروشتی قه‌ته‌ر و كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری نه‌وتی خاو كه ئاڵای سعودیه‌ی له‌سه‌ر بووه له نزیك گه‌رووی هورمز زیانیان پێگه‌یشتووه.
راپۆرته هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سوپای پاسدارانی ئێران مووشه‌كیان ئاراسته‌ی دوو كه‌شتی كردووه كاتێك له‌شه‌ودا به‌و رێڕه‌وه ئاوییه‌دا تێپه‌ڕیوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كه‌ناڵی سكای نیوز ده‌ڵێت كه كه‌شتییه قه‌ته‌رییه‌كه ناوی "ئهلروقیات"ه، گازی سروشتی شلی هه‌ڵگرتووه و دوای ئه‌وه‌ی به‌شی چه‌پی به ئامانج گیراوه، ئاماژه‌ی ناردووه و داوای هاوكاری كردووه.
سه‌رچاوه‌كانی دیكه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، تیمه‌كانی كه‌شتییه‌كه سه‌لامه‌تن و ده‌گوازرێنه‌وه، به‌ڵام ژووری بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كه ئاگری گرتووه و پڕ بووه له دوكه‌ڵ، هه‌روه‌ها تیمی كه‌شتییه‌كه نه‌یانتوانیوه ئاستی زیانه‌كانی دیكه هه‌ڵسه‌نگێنن.
PM:07:08:07/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت