تره‌مپ: سزاكانی سه‌ر توركیا هه‌ڵده‌گرم
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، رایگه‌یاند كه سزاكانی سه‌ر توركیا هه‌ڵده‌گرێت و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف-35 به توركیا ده‌دات.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و رێوشوێنانه به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مریكا سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراون، تره‌مپ به رۆژنامه‌نووسانی وت: "سزاكان هه‌ڵده‌گرین له‌سه‌ر توركیا".
به‌هۆی ده‌ستخستنی سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێس 400ی روسییه‌وه و به‌پێی ئه‌م یاسایه واشنتۆن له ساڵی 2020دا سزای به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.
هه‌روه‌ها ئه‌نقه‌ره‌ی له به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 دوورخسته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن توركیاوه به نادادپه‌روه‌رانه و نایاسایی وه‌سف كرا.
دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له‌م بابه‌ته پێشبینی ده‌كه‌ن تره‌مپ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌گه‌ری فرۆشتنی ئه‌م جۆره فڕۆكه جه‌نگییه به توركیا رابگه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده هێشتا به‌ربه‌سته‌كان له رووی یاسایی و كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته رایگه‌یاند كه "بڕیار ده‌درێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باس له پرسه بازرگانییه‌كانیش ده‌كات.
PM:05:57:07/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت