زانیاری ده‌رباره‌ی 3 كوڕه‌كه‌ی عەلی خامنه‌یی، مسته‌فا، مه‌سعود و مه‌یسه‌م؟
وێستگه‌نیوز –
(مسته‌فا، مه‌سعود و مه‌یسه‌م) كوڕه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆچكردووی ئێران به‌بێ موجته‌بای برایان رێبه‌ری باڵای شۆڕِشی ئیسلامی له رێوڕه‌سمی ماڵئاواییكردن له ته‌رمی باوكیان ده‌ركه‌وتن و ده‌گریان.
ئه‌مڕۆ یەکشەممه موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری نوێی باڵای ئێران بۆ دووهه‌مین رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك له رێوڕه‌سمی ماڵئاواییكردن له ته‌رمی باوكی له تاران ئاماده‌نه‌بوو، به‌ڵام هه‌رسێ براكه‌ی مسته‌فا و مه‌سعود و مه‌یسه‌م ئاماده بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ناو بازنه‌كانی ده‌سه‌ڵات، وه‌ك له ڕاپۆرتی ئینستیتیوتی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیكدا هاتووه:
*له چوار براكه، مه‌سعود و مسته‌فا به پله‌ی یه‌كه‌م خۆیان بۆ خوێندنی ئایینی له قوم ته‌رخان كردووه و ته‌نیا ئه‌ركی بچووكی سیاسی‌یان له نووسینگه‌كه‌ی باوكیان ئه‌نجام ده‌دا.
*به‌ڵام موجته‌با و مه‌یسه‌م رۆڵی زیاتریان هه‌یه و به‌شداری زیاتریان له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان كردووه.
*له ساڵی 1988ه‌وه، هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له هێزه چه‌كداره‌كاندا خزمه‌تیان كردووه.
*دوای ئه‌وه موجته‌با سه‌ره‌تا له تاران و پاشان له ساڵی 1999ه‌وه له مه‌دره‌سه‌كانی قوم ده‌ستی به خوێندنی ئایینی كردووه.
* مسته‌فا كوڕه گه‌وره‌ی عه‌لی خامنه‌یی له 5ی شوباتی ساڵی 1965 له شاری مه‌شهه‌د له‌دایك بووه و به‌ته‌نها سه‌رقاڵی خوێندنی ئایینی له قوم نه‌بووه.
*راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو وه‌به‌رهێنه‌رێكی دیاری خانووبه‌ره‌یه له تاران و خاوه‌نی پشكی به‌رچاوه له فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بیانی له بازاڕه‌كانی ئێران.
*مه‌سعود له ساڵی 1974 له‌دایك بووه و به "سه‌ید موحسین خامنه‌یی"یش ناسراوه. "نووسینگه‌ی پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ڕێبه‌ری مه‌زن" به‌ڕێوه‌ده‌بات كه ده‌زگای به‌رپرسه له رێكخستن و به‌ڵگه‌نامه‌كردنی وتار و نووسینه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی.
* مه‌یسه‌م له ساڵی 1978 له‌دایك بووه، له نێو براكانیدا كه‌مترین ده‌ركه‌وتنی هه‌بووه. له حه‌وزه‌ی زانستیدا وانه ده‌ڵێته‌وه و به‌شداری به‌شێك له چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، له تاران له چوارچێوه‌ی نووسینگه‌ی پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ڕێبه‌ری مه‌زندا كارده‌كات.
PM:06:38:05/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت