بۆ یەکەمجار ماکرۆن بە شاندێکی گەورەی ئابوورییەوە سەردانی سوریا دەکات


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تەمووزی 2026، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، سەردانێکی فەرمی و چاوەڕوانکراو بۆ سوریا ئەنجام دەدات.


بەپێی راگەیاندراوەکە، شاندێکی باڵا کە ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران و نوێنەرانی کۆمپانیا فەرەنسییەکان لەخۆ دەگرێت، یاوەری ماکرۆن دەکەن، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکان لە تەنیشت دۆسیە سیاسییەکان، بڕیارە ماکرۆن و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا دانیشتنێکی مێزگرد بە بەشداری هەردوو شاندی یاوەر ئەنجام بدەن.

لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و ئاسۆی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ دەکرێن، ئەمەش لە چوارچێوەی پەرۆشی هەردوولا بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆی سیاسی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان دێت.

ئەم سەردانە چاوەڕوانکراوە دوای ئەوە دێت کە ساڵی رابردوو ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا سەردانی فەرەنسای کرد و لە کۆشکی ئەلیزێ گفتوگۆی لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامدا، کە تێیدا جەخت لەسەر رێزگرتن لە سەروەری سوریا و یەکپارچەیی خاکەکەی و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە کرایەوە.


PM:03:27:05/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت