مەسعود پزیشکیان و جەودەت یەڵماز کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و تێیدا پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا.
لەکۆبوونەوەکەدا مەسعود پزیشکیان رایگەیاند: "پێزانینمان بۆ هاوکاری و پشتگیرییەکانی تورکیا لە سەردەمی جەنگدا هەیە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتانی ئیسلامی لە رێگەی هاوکاری و لێکنزیکبوونەوەوە، دەتوانن سەقامگیری و گەشەپێدان بۆ ناوچەکە فەراهەم بکەن.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کردەوە کە ئیرادەی پێویست بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و تورکیا لە لایەن هەردوو وڵاتەوە بوونی هەیە.
لەلایەن خۆیەوە، جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا هاوسۆزی وڵاتەکەی بۆ ئێران دەربڕی و رایگەیاند: "گەلی تورکیا لە خەم و پەژارەی گەلی ئێراندا شەریکە"، وتیشی: "هەموو جیهان شایەتی خۆراگریی گەلی ئێران بوو".
جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە کار دەکەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکەنەوە.
PM:07:21:03/07/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت