قالیباف: رێگە بە دەستوەردانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز نادەین


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 3ی تەمووزی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی رێگە بە ئەمریکا نادات دەستوەردان لە کاروباری گەرووی هورمزدا بکات، ئەم لێدوانانەی قالیباف لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت خولێکی نوێی دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێبکاتەوە.


سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تاران لەگەڵ وڵاتی عومان لەسەر میکانیزمێکی دەریاوانی لە گەرووی هورمز رێککەوتووە، ئەوەش بەپشت بەستن بە بەندی پێنجەمی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە لە حوزەیرانی رابردوودا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ئیمزا کراوە، ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەو میکانیزمە و راوێژ لەگەڵ وڵاتانی سەر کەناراوەکانی ئاوە هەرێمییەکان دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، قالیباف ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵ دەدات یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا شکست پێبهێنێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، کە توانا بەرپەرچدەرەوەکانی ئێران لە ناوچەکەدا وەک فاکتەرێکی سەرەکی دەبن بۆ رێگری لە دەستپێکردنەوەی هەر جەنگێک لەلایەن ئیسرائیلەوە.


PM:05:06:03/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت