تره‌مپ: له له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران پاشگه‌زنابینه‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دڵنیایی دا له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌رێنی له پرۆسه‌ی داماڵینی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ده‌شڵێت: "هه‌فته‌ی رابردوو زۆر به توندی لێمان دا".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌تی داكۆتای باكور بۆ یادی 250 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا، به رۆژنامه‌نووسانی وت: "دانوستانكارانی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌ی زۆر باشیان ئه‌نجام داوه ده‌رباره‌ی دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران".
وتیشی: "پرۆسه‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئێران به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت. شانده‌كه‌مان كۆبوونه‌وه‌ی باشی كردووه. بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و زۆر به‌هێزه‌وه لێمان دان! به‌ڵام ئێستا زۆر به باشی له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌ڵده‌كه‌ین".
تره‌مپ دڵنیایی دا له نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و ستایشی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های بازاڕی بۆرسهشی كرد.
راشیگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ن كه له كوێوه گه‌یشتوینه‌ته كوێ، ده‌زانن هه‌موو شت باشتره. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌باشی لێمان دان".
PM:09:04:01/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت