قه‌ته‌ر چاره‌نووسی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه شه‌ش ملیار دۆلار له پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران كه له ژێر ده‌ستیدا بووه، هێشتا نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ تاران و پابه‌نده به رێككه‌وتنی ساڵی 2023، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی مرۆیی ته‌رخانكراوه".
مه‌جید ئه‌نساری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌ڵێت: "تا ئه‌مڕۆ هیچ پاره‌یه‌ك نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئێران".
وتیشی: "قه‌ته‌ر خاوه‌نی ئه‌و پارانه نییه، ته‌نها رۆڵی ناوه‌ندگیرێكی دارایی ده‌بینێت بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و حیسابانه له چوارچێوه‌ی ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی له نێوان ئێران و ئه‌مریكادا هه‌یه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر باسی له‌وه كرد كه "پرسی گواستنه‌وه‌ی پاره‌كان یان نه‌كردنیان په‌یوه‌سته به رێككه‌وتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كان، كه تا ئێستا رووی نه‌داوه".
رۆژی دووشه‌ممه میدیاكانی ده‌وڵه‌تی ئێران له زاری مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاماده ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی 6 ملیار دۆلار له‌و پاره بلۆككراوانه‌ی كه ئێستا له قه‌ته‌ره.
لای خۆیه‌وه، ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه ئێران رۆژی چوارشه‌ممه وتووێژ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌كات كه رۆڵی نێوه‌ندگیر ده‌گێڕێت، بۆ تاوتوێكردنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی كاتی نێوان تاران و واشنتۆن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران یه‌كێك ده‌بێت له پرسه سه‌ره‌كییه‌كان كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
PM:07:03:30/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت