ترەمپ: سبەی لە قەتەر گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "تیمە ئەمریکییەکە ئامادەکاری دەکەن بۆ رۆشتن بەرەو قەتەر و پێشبینی دەکەین کۆبوونەوەی دەوحە کە بڕیارە سبەی سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوەیەکی گرنگ بێت".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، "بەرەو پێشچوونی باش هەیە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمیی ئێران"، هەروەها وتی، "نرخەکانی نەوت بە تووندی دابەزیون و لە دابەزینیش بەردەوامن".
لە بەرامبەردا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پێشوازی لە گفتوگۆ کرد بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەی، بەڵام جەختی کردەوە، "لە دانوستانەکاندا هیچ سازشێک ناکەن".
پزیشکیان باسی لەوەکرد، "ئێران بووەتە هێزێکی کاریگەر لە هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا و دوژمن سەرەڕای فشارەکان نەیتوانیوە بمانچەمانێنێتەوە".
راشیگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ واشنتۆن هەلی ئابوورییان رەخساندووە و بوونەتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، بەتایبەت لە لوبنان".
PM:11:53:29/06/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت