سێنتکۆم: زیاتر لە 50 هەزار سەربازمان لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەیان پێکراوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026، ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "براد کوپەر، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکە، زنجیرەیەک گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای مەدەنی و سەربازی لە هەریەکە لە ئیسرائیل و لوبنان ئەنجامداوە".


ئاماژە بەوەکراوە لە لوبنان، کوپەر و تیمەکەی لەگەڵ جۆزێف عۆن و فەرماندەی سوپای لوبنان عیماد رودۆلف هێکل کۆبوونەتەوە، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی داهاتوو کرا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی چوارچێوەیی مێژوویی کە رۆژی هەینی رابردوو لە واشنتۆن واژۆ کرابوو".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "کوپەر سەردانی ئەو هێزە ئەمریکییانەی کرد کە لە ئیسرائیل جێگیرکراون و ستایشی کار و چالاکییە نایابەکانیانی کرد".

سێنتکۆم دەڵێت، "زیاتر لە 50 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکراونەتەوە و ئەو هێزانە لەوپەڕی ئامادەباشدان".


PM:09:25:29/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت